Home » هەواڵ » کوردستانی » ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە
كۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر پرسی دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمانگە و دامەزراوەکان و قوتابخانە و زانکۆو پەیمانگاکان کۆببێتەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە هەولێر کۆدەبێتەوە، بەپێی کارنامەی کۆبونەوە، مەسرور بارزانی چەند بابەتێک لەسەر کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهاتە گشتییەکان و بەدەستهێنانی سەرچاوەی نویی داهات دەخاتەڕو.

هەر لە کۆبونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی دەرەنجامی کۆبونەوەکانی شاندی هەرێم لە بەغدا لە رۆژانی (28/4/2020) بۆ (1/5/2020) سەبارەت بە بابەتی شایستە داراییەکان و دۆسیەی نەوت و غاز دەخاتەڕو.

تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە خستەڕوی پڕۆژە بڕیاری لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیرانە بۆ کارئاسانی ئەو کاسب و کرێچیانەی کە بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەکردنی هاتوچۆوە توشی زیان بون.

هەر لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا گفتوگۆ لەسەر پێشنیازی دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی لە وەزارەتی و دامەزراوەکانی هەرێم و پلانی هەردو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵی (2019-2020) دەخرێتەڕو.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.