Home » هەواڵ » کوردستانی » ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال داوایەک ئاڕاستەی کازمی دەکات
مستەفا کازمی

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال داوایەک ئاڕاستەی کازمی دەکات

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال، پەیامێک ئاڕاستەی مستەفا کازمی دەکات و داواکارە دۆسیەی ئێزدییەکان بکاتە ئەولەویاتی کارەکانی کابینەکەی و سنوورەکان لە هێرشی دەرەکی بپارێزێت.

لە پەیامەکەیدا ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال – مەخەدەشە پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە.

مەخەدەشە هیواش دەخوازێت یەکێک لە کەسە لێهاتووەکانی پێکهاتەی ئێزدی لەناو حکومەتەکەیدا بکرێتە وەزیر، بۆ زیادکردنی ڕۆحی هاوڵاتی بوون و بەرز نرخاندنی پێکهاتەکان بەهۆی ئەوەی کە هەموو پێکهاتەکان لە ناوەندی بڕیار بن.

مەخەدەشە دووپاتیدەکاتەوە کە هێشتا پێکهاتەی ئێزدی ئاسەواری قڕکردنی ساڵی ٢٠١٤ی لەسەر ماوە و دەخوازێت دۆسیەی لەناوبردنی ئێزدیەکان لە ئەولەویاتی کارەکانی کابینەکەی بێت و ڕێگایەکی خێرا بدۆزرێتەوە بۆ ئەو ئاوارە ئێزدیانەی کە لە خێمە و کەمپەکاندا دەژین.

داواش دەکات شەنگال دووبارە بونیاد بنرێتەوە، هیوا خوازیشە کە حکومەتەکەی پارێزگاری لە یەک پارچەیی خاکی عێراق و پاراستنی سنوورەکان لە هێرشی دەرەکی بکات و ژیانێکی باشتر بۆ هاوڵاتیان دەستەبەر بکات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.