Home » هەواڵ » عێراق » ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و گفتوگۆ کراوە لەبارەی چۆنێتیی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی قەیرانی دارایی بۆسەر هاووڵاتییان، هەروەها پشووی رۆژانی جەژنیش راگەیێندرا.

بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کازمی داوای لە وەزارەتی دارایی کردووە مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ئایار بەبێ هیچ کەمکردنەوەیەک خەرج بکرێت، هەروەها وەزارەتی دارایی رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ قەرزکردن بەمەبەستی پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی کە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت دووچاری هاتوون.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی رێگەکانی زیادکردنی داهاتی نانەوتی و هەندێک پارەی کرد کە لەژێر کۆنترۆڵی وەزارەتەکان نین و ناچنە گەنجینەی دەوڵەت.

بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی رەمەزان، مستەفا کازمی پیرۆزبایی جەژنی کرد و ئەنجوومەنی وەزیران رۆژانی پشووی جەژنی دیاریکرد، کە لە یەکشەممەوە دەستپێدەکات تاوەکو رۆژی پێنجشەممە، لەگەڵ سەپاندنی قەدەخەی هاتووچۆی تەواوەتی.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.