Home » هەواڵ » جێهان » ئەوروپا وەکو گەورەترین وڵاتی قوربانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دیاری کرا
بەریتانیا

ئەوروپا وەکو گەورەترین وڵاتی قوربانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دیاری کرا

بەگوێرەی دواین ئامارەكان، تا ئەمڕۆ هەینی، وڵاتی ئەوروپا گەورەترین قوربانی ڤایرۆسی كۆرۆنای داوە و تیایدا ملیۆنێك و 553 هەزار و 764 كەس توشی كۆرۆنا بون لەو ژمارەیەش 148 هەزار و 470 كەس گیانیان لەدەستداوە.

ئیسپانیا بە تۆماركردنی 256 هەزار و 855 كەس زۆرترین توشبوی كۆرۆنای هەیە و بریتانیاش بە مردنی 30 هەزار و 615 توشبوی كۆرۆنا زیانمەندترین وڵاتی كیشوەرەكەیە

بەگوێرەی ئامارەكانی داتا سەنتەری جیهانی، تا ئەمڕۆ هەینی، لە كیشوەری ئەوروپا ملیۆنێك و 553 هەزار و 764 كەس توشی كۆرۆنا بون لەو ژمارەیەش 148 هەزار و 470 كەس گیانیان لەدەستداوە. ئیسپانیا بە تۆماركردنی 256 هەزار و 855 كەس زۆرترین توشبوی كۆرۆنای هەیە و بریتانیاش بە مردنی 30 هەزار و 615 توشبوی كۆرۆنا زیانمەندترین وڵاتی كیشوەرەكەیە.

لە كیشوەری ئەوروپا لە دوای ئیسپانیا، ئیتاڵیا دێت كە 215 هەزار و 858 كەس توشی پەتاكەبون

هەر بەپێی ئامارەكانی داتا سەنتەری جیهانی، لەئێستادا لە كیشوەری ئەوروپا لە دوای ئیسپانیا، ئیتاڵیا دێت كە 215 هەزار و 858 كەس توشی پەتاكەبون، بریتانیاش لە پلەی سێهەم دێت كە 206 هەزار و 715 كەس هەڵگری پەتاكەن، هەرچی روسیایە كە یەكێكە لەو وڵاتانەی زۆر درەنگ ڤایرۆسەكەی تێدا بڵاوبوەوە، ئێستا هاتوەتە پلەی چوارەمی ریزبەندییەكە بە تۆماركردنی 177 هەزار و 160 كەس، فرەنسا و ئەڵمانیاش لە پلەی پێنجەم و شەشەمی ریزبەندییەكە دێن و لە فرەنسا 174 هەزار و 791 كەس و لە ئەڵمانیاش 169 هەزار و 430 كەس توشی كۆرۆنا بون.

 لە كاتێكدا لە تەواوی كیشوەرەكە 148 هەزار و 470 توشبوی كۆرۆنا لە 48 وڵات مردون، 112 هەزار و 630 كەس تەنها لە چوار وڵات بوە

لە كاتێكدا لە تەواوی كیشوەرەكە 148 هەزار و 470 توشبوی كۆرۆنا لە 48 وڵات مردون، 112 هەزار و 630 كەس تەنها لە چوار وڵات بوە. بە جۆرێك لە بریتانیا 30 هەزار و 615 توشبوی كۆرۆنا مردوین لە دوای ئەویش، لە ئیتاڵیا 29 هەزار و 958 كەسی توشبوی كۆرۆنا مردون، لە ئیسپانیاش 26 هەزار و 70 هەڵگری پەتاكە گیانیان لەدەستداوە، دوای ئەویش فرەنسا دێت كە تیایدا 25 هەزار و 987 كەسی توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

لەلایەكی دیكەوە لەكۆی ملیۆنێك و 553 هەزار و 764 كەس توشی كۆرۆنا لە 48 وڵاتی كیشوەری ئەوروپا، تەنها لە شەش وڵاتی كیشوەرەكە ملیۆنێك و 200 هەزار و 809 كەس توشی پەتاكەبون.

لەئێستادا لەسەر ئاستی جیهان، زیاتر لە سێ ملیۆن و 917 هەزارو 999 كەس توشی پەتای كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 270 هەزار و 740 كەس گیانیانلەدەستداوە و ملیۆنێك و 344 هەزار و 278 كەس چاكبونەتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.