Home » هەواڵ » جێهان » ئەڵمانیا.. پاشماوەی ئێسکە پەیکەری ژنێک، زانایانی سەرسوڕمان کردووە
دیمەنێک لە پەیکەرێکە

ئەڵمانیا.. پاشماوەی ئێسکە پەیکەری ژنێک، زانایانی سەرسوڕمان کردووە

زانایانی شوێنەوارناسی ئەڵمانیا لە ناوچەی ئەوکیرمارک لە هەرێمی براندنبۆرگی وڵاتەکە پاشماوەی ئێسکە پەیکەری ژنێکیان دۆزیوەتەوە، کە تەمەنی لە نێوان چوار هەزار بۆ چوار هەزار و 500 ساڵ دەبێت، زانایان لەبارەی رەچەڵەک و دیاریکردنی ئەو شوێنەی کە لێوەی هاتوە نەیانتوانیوە هیچ شتێک پشتڕاستبکەنەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری DW-ی ئەڵمانی، لە ناوچەی ئەوکیرمارک لە هەرێمی براندنبۆرگی وڵاتەکە پاشماوەی ئێسکە پەیکەری ژنێکیان دۆزیوەتەوە، کە مێژوەکەی بۆ نزیکەی چوار هەزار و 500 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

بەپێی ئەو ماڵپەڕە، “ژنەکە لەسەر لای راستی نێژراوە و بە هەردو دەستی ئەژنۆکانی لەسەر سنگی توندکراوە، بەرەوڕوی باکور نێژراوە، ئەو جۆرە ناشتنەش لە چەرخی بەردینی نوێی ئەوروپا باوبوە، کە مێژوی چەرخەکە دەگەڕێتەوە، بۆ ساڵانی نێوان 6000 بۆ 2000ی پێش زاین، بۆ ئەو قۆناغەی کە تیایدا مرۆڤ راوی ئاژەڵ و کشتوکاڵی دۆزیوەتەوە.

کریسۆڤ کراوسکۆبڤ، بەرپرسی بەڕێوەبەراتی شوێنەوارناسی لە هەرێمی براندنبۆرگ لە میانەی لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ئەنجێلیکا پرێس رایگەیاند، بەپێی گریمانەکان مێژوی ئێسکە پەیکەرەکە بۆ ساڵی 2500ی پێش لە دایکبونی مەسیح دەگەڕێتەوە، بەڵام هێشتا مێژوەکەی بەوردی دیارینەکراوە و پێویستیان بە چەندین لێکۆڵینەوە هەیە بۆ دیاریکردنی تەمەنی ئێسکە پەیکەرەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دۆزینەوەی ئەو ئێسکە پەیکەرە لەوانەیە ببێتە هۆکارێک بۆ وەڵامدانەوەی کۆمەڵێک پرسیار دەربارەی پەرەسەننی مرۆڤ و بڵاوبونەوەی شارستانیەت لەسەر زەوی.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.