Home » هەواڵ » جێهان » بن سەلمان داوای لە کازمی کردووە نێوەندگیری نێوان ئەوان و ئێرانییەکان بکات
بن سەلمان و کازمی

بن سەلمان داوای لە کازمی کردووە نێوەندگیری نێوان ئەوان و ئێرانییەکان بکات

رۆژنامەی ” Middle East Eye “ی بەریتانی ئاشکرای کردووە کە محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعوودییە داوای لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری عێراق کردووە هەوڵی نێوەندگیری نێوان ئەوان و ئێرانییەکان بدات .

رۆژنامە بەریتانییەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە یەکەم پەیوەندیکردنی سەرکردە بیانییەکان بۆ کازمی لەدوای پاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لەلایەن محەمەد بن سەلمانەوە بووە کە تێیدا داوای لێکردووە دەست بە نێوەندیگیریکردن لەنێوان سعوودییە و ئێران بدات .

هەروەها باسى لەوەشکردوە، لەگەڵ ئەوەی بن سەلمان پێیوایە کازمی لەهەموو کاندیدەکانی تر زیاتر لێیانەوە نزیکە بەڵام دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن هەواڵێکی ستراتیژی دڵخۆشکەر نییە بۆ سعوودییەکان .

رۆژنامەکە روونیکردوەتەوە، کە شازادەی جێنشینی سعوودییە گوشاری ئەمەریکییەکانی لەسەرە بۆئەوەی ئەو گەمارۆیە کۆتایی پێبهێنێت کە ماوەی سێ ساڵە خستوویەتییە سەر قەتەر ، بۆئەوە مەبەستەش کوێت وەزیرێکی رەوانەی دەوحە کردووە بۆئەوەی دەست بە هەوڵە نێوەندگیرییەکان بکاتەوە .

رۆژنامەکە لەسەر زاری بەرپرسێکی عێراقییەوە گواستوویەتییەوە کە گوتویەتی ترامپ هیچ لارییەکەی نییە لەوەی لەسەر رێکەوتنێکی ناوەکیی نوێ دانوستان لەگەڵ ئێرانییەکاندا بکاتەوە مادام ناوی ئەوەی بەسەرەوە بێت ، هەروەک جەختی کردۆتەوە کە ئەگەر ئەوە سەربگرێت ئەوە سەردەکێشێت بۆ دەستپێکردنی چەندین دانوستانی نوی لەنێوان تاران و واشنتۆندا .

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.