Home » هەواڵ » عێراق » ” بونیاتنانی بەنداوەکان لە تورکیا لە داهاتودا دەتوانن قەیرانێکی گەورەی لە عێراق دروستبکەن”
موسەنا ئەمین

” بونیاتنانی بەنداوەکان لە تورکیا لە داهاتودا دەتوانن قەیرانێکی گەورەی لە عێراق دروستبکەن”

ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پرسی ئاو بۆ عێراق وەکو ژیان و مردنە و پێویست دەکات بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی بەنداوەکانی تورکیادا بکات و نەخشەرێگای هەبێت بۆ بەرەنگاربونەوەی قەیرانەکان.

موسەنا ئەمین، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق بە سۆمەریەنیوزی راگەیاندوە، کێشەی ئاو لەگەڵ تورکیا کێشەیەکی کۆنە و تائێستاش بەردەوامە، بونیاتنانی بەنداوەکان لە تورکیا لە داهاتودا دەتوانن قەیرانێکی “گەورەی” لە پەیوەست بە سەرچاوەکانی ئاو دروستبکەن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تورکیا پرسی بەنداوەکان وەکو پرسێکی ناوخۆیی وڵاتەکەی سەیردەکات و نایەوێت لەسەر ئەو بابەتە بێتەناو گفتوگۆکان کە یاسایی نێودەوڵەتی تایبەت بە دابەشکردنی ئاو بکرێنە پێوەری رێککەوتنەکان.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکردوە، پرسی ئاو ناکرێت سازشی لەسەربکرێت و پێویست دەکات بەغدا سەرجەم کارتەکانی بەردەستی بۆ فشارکردن و باوەڕپێهێنانی ئەنقەرە بۆ دەستنەبردن بۆ پشکی وڵاتەکەی لە رێژەی دیاریکراو ئاو بەکاربهێنێت، بەتایبەت کە بازاری عێراق سەرچاوەیەکی گەورەی ساغکردنەوەی کاڵای تورکیایە.

19ی ئایار حکومەتی تورکیا دەستبەکاربونی یەکەمین تۆڕباینی لەسەر بەنداوی ئەلیسۆ  راگەیاند کە لە ساڵی 2006ەوە لە نێوان هەردو شاری ماردین و شرناخ دەست بە دروستکردنی کراوە، پێشبینی دەکرێت بەنداوەکە بتوانێت نزیکەی هەزار و 200 میگاوات کارەبا بەرهەم بهێنێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.