Home » هەواڵ » جێهان » بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان؛ بەرهەم ساڵح و عەبدولفەتاح سیسی و ئەردۆگان پیرۆزباییان لە یەكتركرد
بەرهەم ساڵح

بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان؛ بەرهەم ساڵح و عەبدولفەتاح سیسی و ئەردۆگان پیرۆزباییان لە یەكتركرد

سەرۆك كۆماری عێراق پەیوەندی تەلەفۆنیی لەگەڵ هەریەك لە سەرۆك كۆماری توركیا و سەرۆكی میسڕ ئەنجامدا و جەژنی رەمەزانیان لەیەكدی پیرۆزكرد.

لە راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراقدا هاتوە “دكتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ هەینی  لەگەڵ هەریەك لە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسر و رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆكی توركیا، پیرۆزباییان لە یەكتركرد بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز”.

ئاماژە بەوەشكراوە، سەرۆك كۆمار لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکاندا لەگەڵ هەردو سەرۆكی میسر و توركیا گەرمترین پیرۆزبایی لێكردن و هیوای تەندروستی و بەختەوەری بۆ ھەردو سەرۆک و پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتری بۆ ھەردو گەلی میسر و توركیا خواست، ھاوکات داواشی لە پەروەردگار كرد ئەم جەژنە بە خێر و خۆشی بگیڕێت بۆ ھەموان.

لای خۆیانەوە ھەردو سەرۆكی میسر و تورکیا پیرۆزباییان لە سەرۆك بەرھەم كرد بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز و داواشیان لە پەروەردگار كردوە گەلی عێراق ھەمیشە لە ئاسایش و ئارامی و ئاشتیدا بێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی نوسینگەی سەرۆك كۆماری عێراق، هەرلەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا پەیوەندی دوقۆڵی و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری گفتوگۆی لەبارەوە كراوە، بەجۆرێک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بپارێزێت و ئاشتی و ئاسایش بۆ ناوچەکە و جیھان بھێنێتەدی.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.