Home » هەواڵ » کوردستانی » بەرپرسێکی گۆڕان: کێشە، متمانە نەبونە بە دادگا، وەک دەسەڵاتێکی سەربەخۆ
ئاڵای گۆڕان

بەرپرسێکی گۆڕان: کێشە، متمانە نەبونە بە دادگا، وەک دەسەڵاتێکی سەربەخۆ

دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی راپەڕندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، ھەڵگرتنی پارێزبەندی کێشەکە نیە،  کێشە متمانە نەبونە بە دادگا. دەشڵێت،”دەسەڵاتی دادوەری نەیتوانی سەربەخۆبونی بسەلمێنێ”

دەرباز محەمەد، لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی،”بەتەواوی لەگەڵ ئازادی بیروڕاین، بەتایبەت بۆ پەرلەمانتار.”

ئەو ئەندامەی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان راشیگەیاندوە،”ھەڵگرتنی پارێزبەندی کێشەکە نیە، چونکە رێوشوێنەکەی یاساییە.”

ئاماژەی بەوەشكردوە،” کێشە متمانە نەبونە بە دادگا، وەک دەسەڵاتێکی سەربەخۆ. بەداخەوە دەسەڵاتی دادوەری نەیتوانی پێچەوانەکەی بسەلمێنێ و سەربەخۆیی بونی بسەلمێنێ لە رابردودا.”

دوێنێ پەرلەمانی كوردستان لە كۆبونەوەیەكدا كە سەرۆكی پەرلەمان و حەوت فراكسیۆنی پەرلەمان بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد و لەكۆی 111 ئەندامی پەرلەمان بە ئامادەبونی 58 پەرلەمانتار، بە دەنگی 57 پەرلەمانتار پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر، ئەندام پەرلەمانی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی هەڵگیرا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.