Home » هەواڵ » کوردستانی » بەرپرسێکی یەكێتیی: هەولێر 1500 داعشی تەسلیمی بەغدا كردوەتەوە
محەمەد عوسمان

بەرپرسێکی یەكێتیی: هەولێر 1500 داعشی تەسلیمی بەغدا كردوەتەوە

محەمەد عوسمان، لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان زانیاری نوێ لەسەر رادەستكردنەوەی چەكدارانی داعش لە هەرێمەوە بە بەغداد ئاشكرادەكات و رایدەگەیەنێت،”هەولێر 1500 داعشی تەسلیمی بەغدا كردۆتەوە”

سەبارەت بە رادەستكردنەوەی نزیكەی 170 بەندكراو لە سلێمانییەوە بە بەغدا، لە رونكردنەوەیەكدا محەمەد عوسمان، لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیای فەرمی حزبەكەی راگەیاندوە، كە ئەم دەستپێشخەریە كرا، رەنگدانەوەیەكی باشی هەبوە لەناو نەتەوەی عەرەب و لایەنە سیاسیە عەرەبیەكان هەبوە و تەنانەت ئامادەن لیستی هاوبەشیشیان هەبێت لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش، واتە ئەم دەستپێشخەریە هەنگاوێكی باش بوە، وایكردوە ئەو تەشەنوجەی بەرامبەر گەنجی كورد و بەرامبەر میللەتەكەمان هەبێت كەمببێتەوە.”

محەمەد عوسمان دەشڵێت،”بەداخەوە هەندێك حزب و لایەنی كوردستان بەو دەست پێشخەریە ژان گرتونی، بۆیە لەبری ئەوەی بەكارێكی سەركەوتوی لەقەڵەمبدەن كەوتونەتە تیرو توانج، لەكاتێكدا ئەوان نەك چاویان بەكارو كردەوەكانی یەكێتیی هەڵنایەت، تەنانەت نەیانتوانیوە چاویان بەهاوسەرۆكانی یەكێتیی هەڵبێت و ئەو مافە بەخۆیان بدەن پیرۆزباییەك لەیەكێتیی بكەن، بۆیە كەئەوان بەو نیەت و عەقڵیەتەوە مامەڵە دەكەن، هیچ شتێكیان لێ چاوەڕوان ناكەین، بەڵام ئێمە لەسەر سیاسەتی خۆمان بەردەوام دەبین، چیتر سیاسەتی پاشكۆ رۆی تێپەری، یەكێتیی بەسیاسەتی سەردەمانەو بەرنامەی نوێی سیاسی  كاردەكات، چیتر رێگە نادەین  چارەنووسی میللەتەكەمان بەرەو ناو ئاگر بەرن و بەبەرنامەیەكی ئاشتیخوازانەو گیانی پێكەوەیی كار دەكەین و ئەمانجی سەرەكیمان خزمەتی خەڵكی خۆمانە و دورخستنەوەیان لەشەڕو ئاڵۆزی.”

پێشتر هەزارو 500 دیلی داعش لەلایەن هەولێرەوە رادەستی بەغدا كران و هیچ كەس و لایەنێك نقەی لێوەنەهات، ئەی ئەمە چەندی بەچەند؟، بۆ  كەس لەسەر ئەوە رەخنەی نیە؟

ئەوەشی ئاشكراكرد: پێشتر هەزارو 500 دیلی داعش لەلایەن هەولێرەوە رادەستی بەغدا كران و هیچ كەس و لایەنێك نقەی لێوەنەهات، ئەی ئەمە چەندی بەچەند؟، بۆ  كەس لەسەر ئەوە رەخنەی نیە؟، قسەی نیە؟، لەكاتێكدا ئێمە بەپێی یاسا 200 دیلی داعشمان رادەستی حكومەت كردوە، واتە ئازاد نەكردوە، بەڵكو هەریەكێك لەو دیلانە سەر بە پارێزگایەكن لەوێ زیندانی دەكرێن و بەپێی تاوانەكانیان دادگای دەكرێن.

جەختیكردەوە: ئەم جۆرە دەستپێشخەریانە بەتایبەت بۆ ناوچە جێناكۆكەكان گرنگن،  چونكە ئەو ناوچانە چیتر شایەنی ئەوە نین كێشە و ئاڵۆزی ئەمنیان هەبێت، وە دەبێت لەڕوی ئیدارییەوە رێكبخرێنەوە و ئاشتی و ئارامیان تێدا بەرقەرار ببێت، و ئیدارەدانێكی شەفاف و خزمەتكارانە پیادە بكرێت.”

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.