Home » هەواڵ » کوردستانی » بەرگری شارستانی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە
هەولێر

بەرگری شارستانی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، وەرزی گەرما دەستیپێكردووە و ڕووداوی ئاگر زۆر بووە.

سەركەوت كارەش بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، وەرزی گەرما زۆر بووە و ڕووداوی ئاگر كەوتنەوە زۆر بوو.

وتیشی”وەرزی دروێنە بەهەمانشێوە دەستیپێكردووە و بۆ پاراستنی بەرهەمی ئەمساڵی جوتیاران داوا لە هاووڵاتیان دەكەین ڕەچاوی ڕێنماییەكان بكەن”.

ناوبراو ڕێنماییەكانی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێری ئاشكرا كرد كە بریتین لە

یەكەم: بەهیچ شێوەیەك جگەرە لە جامی ئۆتۆمۆبێل فرێ مەدەن.

دوەم: ووریابن لە شەرارە و شۆرتی كارەبایی دەراسە.

سێیەم: چێشت گەرمكردنەوە دەبێت دووربێت لە قەسەر و گژوگیای وشك.

چوارەم: باشترە نیوەڕۆیان كارنەكرێت بۆ چەند كاتژمێرێك لەبەر بەرزی پلەكانی گەرما.

پێنجەم: ئاگاداری سەرچاوەی كارەبا بن بەتایبەتی مۆلیدە.

شەشەم: شوشەو قوتو لە قەراخ شەقام و ناو پەرێز فرێ مەدە، چونكە سەرچاوەی گواستنەوەی گەرمین.

حەوتەم: ئاگر لە گژوگیای وشك بەرمەدەن، چونكە مەترسیدارە.

هەشتەم: جوتیاران ئاگاداردەكەینەوە تیمی گەڕۆكی بەرگری شارستانی هەولێر دانراون و هەوڵبدە لەكاتی ئاگركەوتنەوە بەزووترین كات هەواڵیان پێبدەیت، شوێنەكان (ناحیەی شەمامك ـ ناحیەی گوێر ـ دارە شەكران ـكانی قرژالە ـ دیبەگە ـ جێژنیكان ـ بەستۆرە).

نۆیەم: بۆ هەر ڕووداوێك پەیوەندی بە ژمارە 115 یان 125 بكەن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.