Home » ئابوری » بەشیر حەداد: کازمی بەڵێنیداوە پێش جەژنی رەمەزان مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت
بەشیر حەداد

بەشیر حەداد: کازمی بەڵێنیداوە پێش جەژنی رەمەزان مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت” سەرۆكی نوێی حكومەت بڕیاریداوە پێش جەژن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت”.

د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی” كاتی كاندید بوونی و دوای دەرچونیشی بەڕێز كازمیم دیوە، بەڵێنی ئەوەی دا بەر لە جەژنی ڕەمەزان مووچەی هەرێمی كوردستان بنێرێت”.

بەهۆی رادەست نەكردنی نەوتی هەرێم بە بەغدا، ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی راگرتووە و تائێستا رەوانە نەكراوە كە بڕەكەی ٤٥٤ ملیار دینارە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.