سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا رایگەیاند، بەغدا 400 ملیار دینارى خستەسەر هەژمارى بانکى هەرێم.
فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا رایگەیاند، دواى ئەوەى دوێنێ حکومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕى، لە ئێستادا ئەو بڕە پارەیە خراوەتە سەر هەژمارى بانکى هەرێم.
وتیشى، لە هەوڵدان بۆ ئەوەى ئەو 53 ملیاردینارەى کە ماوە ئەوەش بنێردرێت، بەبێ ئەوەى هۆکارى کەمکردنەوەکەى ئاشکرا بکات.
دوێنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەزارەكی رەزامەندیی لەسەر ناردنى بڕی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دا.
ئەمە دواى ئەوە دێت، بەپێی یاسای بودجەی 2019ی عێراق دەبێت بەغدا مانگانە 453 ملیار دینار بۆ موچە بنێرێتە هەرێمی كوردستان، بەڵام بۆ ئەم مانگە ئەو بڕە پاریە بۆ 400 ملیار دینار کەمکراوەتەوە.