Home » هەواڵ » کوردستانی » بەمزوانە شاندی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات
هەرێم و بەغدا

بەمزوانە شاندی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە بەغدا ئاشكرایكرد، حكومەتی فیدراڵ بە فەرمی 400 ملیار دینارەكەی خستوەتە سەر هەژماری هەرێمی كوردستان. بەمنزیكانەش شاندی هەرێم دەچێتە بەغدا.

لەدوێنێوە نوسراوی فەرمی گەیشتنی 400 ملیار دینارەكەی بەغدا بە هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە و لەوبارەیەشەوە شیروان میرزا ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاندوە، بەپێی نوسراوەكە، لەرۆژانی جەژندا وەزارەتی دارایی عیراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەرئەوەی 400 ملیار دینارەكە وەك شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی، لەو چوارچێوەیەدا دوێنێ هەینی بەشێوەیەكی فەرمی بڕی 400 ملیار دینارەكە وەك موچەی مانگی 4-ی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە خرایە سەر هەژماری هەرێمی كوردستان.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئاشكراشیكردوە، دوێنێ بەتەواوەتی پارەكە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە خراوەتە سەر هەژماری تایبەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەولێر.

شیروان میرزا راشیگەیاندوە، ئەو بڕە پارەیە لەئەنجامی چونی شاندی حكومەتی هەرێم بوە بۆ بەغدا، حكومەتی ناوەندیش وەك نیازپاكییەك بۆ گەیشتن بەرێككەوتن ئەو بڕە پارەیەی ناردوە.

ئاشكراشیكرد، بەمزوانە شاندی حكومەتی هەرێم بۆ رێككەوتنی كۆتایی دەچێتە بەغدا و لەسەر تەواوی كێشە داراییەكان رێكدەكەون.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.