ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 4/5/2020 جارێكی تر فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندەكانی سنووری دەڤەری برادۆستی سەر بە شارەدێی سیدەكانیان بۆردوومان كرد.
بەپێی زانیارییەكان، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا هەریەك لە (بێركم ، كوێستانەكانی سنین)یان بەچڕی بۆردوومان كرد و تائێستا و زیانی گیانی نەزانراون، بەڵام زیانێكی زۆر بە ژینگەی ناوچەكە كەوتووە.
جێی ئاماژەیە، سوپای توركیا ماوەی چەندین ساڵە بە بیانووی هەبوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ناوچە سنوورییەكان بۆردوومان دەكات و تا ئێستا چەندیم هاووڵاتی مەدەنی بەهۆی بۆردوومانەكانی توركیا شەهید و بریندار بوون.