Home » هەواڵ » عێراق » “حكومەتی هەرێم لەرێگەی دو هەنگاوەوە هەوڵی دابینكردنی موچەی داوە”
لیزا فەلەكەدین كاكەیی

“حكومەتی هەرێم لەرێگەی دو هەنگاوەوە هەوڵی دابینكردنی موچەی داوە”

پەرلەمانتارێكی پارتی ئاشكرایدەكات، حكومەتی هەرێم لەرێگەی دو هەنگاوەوە هەوڵی دابینكردنی موچەی داوە كە یەكیان قەرزكردن بوە لە وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی.

لیزا فەلەكەدین كاكەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی لە پۆستێكدا بە ناونیشانی (چما سلێمانی یەک سەرمایەداری هەیە؟) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند،”گرتنەبەری ڕێشوێنی پێویست بۆ روبەروبونەوەی کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی بەسەر بازاڕی نەوت و دابەزینی نرخی نەوت، دواتر کێشەی بەشە بودجەی مانگانەی هەرێم کە لە بەغداوە رەوانەدەکرێت و نزیکەی لە 50٪ی داهاتی هەرێم لەخۆدەگرێت… ئەمانە گشتی هۆکارگەلێک بون بۆ کەمبونەوەی داهات و پێویست بو حکومەتی هەرێم بیر لە بژاردەی نوێ بکاتەوە بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی پەیدابو لە داهات. هەدەفی یەکەمیش ئەوە بو کە بەهەر شێوەیەک بێت بتوانرێت پێش جەژنی رەمەزانی پیرۆز موچەی فەرمانبەر و مامۆستایان بدرێت.”

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی بۆ دابینكردنی موچە هەنگاوەكانی خستوەتەرو رایگەیاندوە،”هەنگاوی یەکەم بەکۆی داهاتی ناوخۆ و دواتر قەرزکردن لەهەندێک کۆمپانیای نەوت توانرا بڕی  400 ملیۆن دۆلار کۆبکرێتەوە و بەسەر وەزارەتەکانی پێشمەرگە، تەندروستی و ناوخۆ دابەش بکرێت.”

لە هەنگاوی دوەم نوسیویەتی،”کاتی ئەوە هاتبو حکومەتی هەرێم بیر لە بژاردەیەکی نوێ بکاتەوە بۆ ئەوەی  بتوانێت ئەو بۆشاییە داراییەی پێ پڕبکاتەوە و موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان پێش جەژن دابەش بکات. بۆ ئەمەش مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بیری لەبژاردەی قەرزی نێوخۆیی (قەرز وەرگرتن لە وەبەرهێنەرە نێوخۆییەکان) کردەوە.”

پەرلەمانتارەكەی پارتی دەشڵێت،”بەهۆی وابەستەبونمان بە عێراقەوە ناتوانین دەست بۆ بژاردەی قەرزی دەرەکی ببەین و تاکە رێگە قەرزی نێوخۆییە کە بۆ ئەمەش حوکمەت داوای لە وەبەرهێنەرە دیارەکانی هەرێم کرد ئامادەی کۆبونەوەیەکی تایبەت بن بۆ ئەوەی داواکەیان ئاراستەبکرێت. کۆبونەوەکە لە 12ی ئایار لە هەولێر بەرێوەچو. تەنها یەک سەرمایەداری سنوری پارێزگای سلێمانی ئامادەیی دەربڕی کە بەدەم داواکارییەکەی حکومەت بچێت”.

ئاماژەی بەوەشكردوە،”توانرا لەرێگەی قەرزوەرگرتن لە وەبەرهێنەرانی هەولێر و دهۆک و یەک وەبەرهێنەری سلێمانی گوژمەیەکی بەرچاو کۆبکرێتەوە و موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان پێش جەژن دابەشبکرێت.”

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.