Home » هەواڵ » عێراق » ” داهاتی خاڵه‌ سنوریه‌كان ناچنه‌ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تەوە به‌ڵكو بۆ حزبه‌كان ده‌چن”
جه‌مال كۆچه‌ر

” داهاتی خاڵه‌ سنوریه‌كان ناچنه‌ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تەوە به‌ڵكو بۆ حزبه‌كان ده‌چن”

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، داهاتی خاڵه‌ سنوریه‌كان ناچنه‌ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌حزب و هێزه‌ چه‌كداره‌كانیان كۆنترۆڵی ته‌واوی ده‌روازه‌كانیان كردوه‌.

له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندوه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و هێزه‌ چه‌كداره‌كان كۆنترۆڵی داهاتی ده‌روازه‌ سنوریه‌كانیان كردوه‌، كه‌ داهاتی سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵه‌ سنوریانه‌ هه‌فتانه‌ به‌ شه‌ش ملیۆن دۆلار زیاتر داده‌نرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، گێڕانه‌وه‌ی شكۆ و پاككردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ سنوریه‌كان و كۆنترۆڵكردنی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌، پێویستی به‌بڕیارێكی بوێرانه‌ و به‌هێز هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت گه‌نده‌ڵكاران دوربخرێنه‌وه‌.

جه‌مال كۆچه‌ر ئاشكرایكردوه‌، كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه‌ سنوریه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌، به‌ یاسا رێكخراوه‌، به‌ڵام هیچ كام له‌داهاته‌كان ناچنه‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵكو بۆ حزبه‌كان ده‌چن.

پێشتریش، ئه‌حمه‌د مه‌زهه‌ر جبوری ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندبو، ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا روبه‌ڕوی وڵات بوه‌ته‌وه‌، واده‌خوازێت كه‌ داهاتی خاڵه‌ سنوریه‌كان رێكبخرێنه‌وه‌ و فراوان بكرێت تا وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی داهات سودیان لێوه‌ربگیرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.