Home » هەواڵ » کوردستانی » دەرگای مزگەوتەکان لەهەرێمی کوردستان کرانەوە
مزگەوت

دەرگای مزگەوتەکان لەهەرێمی کوردستان کرانەوە

ئەمڕۆ بەفەرمی دەرگای مزگەوتەکان بەڕووی نوێژخوێناندا کرایەوە.

ئەمڕۆ لەچوارچێوەى ڕێنماییە تەندروستییەکان دەرگای مزگەوتەکان لەهەرێمی کوردستان کرانەوە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوەیەکی درێژە دەرگای مزگەوتەکان بەڕووی نوێژخوێناندا داخراوە و ئەمرۆ وەک یەکە یەکەم ڕۆژ دەرگای مزگەوتەکان کرانەوە.

ڕێنماییەکانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان:

۱. داوادەکەین دەست نوێژگرتن لە ناو مزگەوتەکان نەکرێت.

۲. هێنانی بەرماڵی تایبەتی خۆیان لەلایەن نوێژخوێنانەوە .

۳. ماوەی نێوان نوێژخوێنان لە ۱ مەتر کەمتر نەبێت.

٤.تا بتوانرێت ماوەی وتاری نوێژی هەینی کەم بکرێتەوە.

۵. نوێژی تەراویح کەمترینیان بێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.