به‌رپرسی گشتی نوسینگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌لامه‌تی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ده‌ڵێت “بەكارهێنانی ده‌رمان و په‌روه‌رده‌ی پزیشكی له زانستی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن لێكۆڵه‌رانی ئێرانییه‌وه ده‌ستیپێكردوه و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی كۆتایی راپۆرت و لێكدانهوهكانین، كه له نێو ده‌رمانه جیاوازه‌كان بۆ ده‌رمانی كۆرۆنا كامه‌یان پشتڕاستدهكرێتهوه”.
ئاژانسی میهری ئێرانی له‌زاری حسێن وه‌ته‌ن پور به‌رپرسی گشتی نوسینگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌لامه‌تی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران بڵاویكرده‌وه، ئه‌نجامی ئه‌رێنی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رمانه له سه‌ر مرۆڤ له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی كۆتایی رێكخراوی ده‌رمان و خۆراك ده‌وه‌ستێت.
وتیشی “ئێستا چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی كۆتایی راپۆرت و لێكدانه‌وه‌كانی كۆمیته‌ی زانستیی لیژنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆناین و ئه‌وان ده‌بێت رایبگه‌یه‌نن، كه له نێو ده‌رمانه جیاوازه‌كاندا بۆ ده‌رمانی كۆرۆنا كامه‌یان پشتڕاستدهكرێتهوه تا كۆمپانیا زانسته بنه‌ڕه‌تییه‌كان هه‌وڵی پێویست بۆ به‌رهه‌مهێنانی و بڵاوكردنه‌وه‌ی له نێو بازاڕ ئه‌نجامبده‌ن”.