هەرچەندە خۆپیشاندانی مامۆستایان بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان بەردەوامی هەیە، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی سبەینێ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.
بەپێی زانیارییەكان، ڕۆژی دوو شەممە ٢٠٢٠/٥/١٨ مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵی وەزارەتی پەروەدە بۆ پەروەردەكانی دەرەوی شار خەرج دەكرێت و ڕۆژی سێ شەممەش ٢٠٢٠/٥/١٩ مووچەی پەروەردەكانی ناو شار خەرج دەكرێت.