Home » هەواڵ » کوردستانی » سلێمانی؛ نەخۆشخانەی شۆڕش دەكرێتەوە
نەخۆشخانەی شۆڕش

سلێمانی؛ نەخۆشخانەی شۆڕش دەكرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەش شۆڕش رایگەیاندووە، دوای پاكژكردنەوە و رشاندنی نەخۆشخانەكەیان، بڕیاردراوە لەسبەینێوە بەڕووی هاوڵاتیاندا بكرێتەوە.

د.چالاك قادر، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شۆڕش، ئاگاداری هاوڵاتیان دەكەنەوە لەپاش پاككردنەوەو ڕشاندنی نەخۆشخانەی گشتی شۆڕش و دڵنیابوونەوەی تەندروستی كارمەندو پزیشكانی نەخۆشخانەكە و نەبوونی هیچ گرفتێك، بڕیار درا بەكردنەوەی نەخۆشخانەكەو بەشەكانی فریاكەوتن و نەشتەرگەری لە ڕۆژی شەمە رێكەوتی 23ی ئایاری 2020 بەڕوی هاوڵاتیاندا كراوە دەبێت.

رۆژی چوارشەممە 21ی ئایار نەخۆشخانەی شۆڕش رایگەیاند سێ كارمەندیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون بەو هۆیەشەوە نەخۆشخانەكە بۆ ماوەی 48 كاتژمێر داخست.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.