Home » هەواڵ » عێراق » سەرۆك كۆماری عێراق پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە
بەرهەم ساڵح

سەرۆك كۆماری عێراق پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی گەلانی عێراق كرد و رایگەیاند،”لەم ڕۆژگارە ئاڵۆز و سەختە، بە هۆی پەتای كۆرونا و بارگرانی گوزەران، پێكەوە هاوكاردەبین بۆ چارەسەری بنەڕەتی كێشەكان و پاراستنی مافی خەڵك بۆ ژیانێكی ئاسودە و خۆشگوزەران.”

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی،”بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزان، پیرۆزباییتان لێ دەكەم.”

راشیگەیاندوە،”لەم ڕۆژگارە ئاڵۆز و سەختە، بە هۆی پەتای كۆرونا و بارگرانی گوزەران، پێكەوە هاوكاردەبین بۆ چارەسەری بنەڕەتی كێشەكان و پاراستنی مافی خەڵك بۆ ژیانێكی ئاسودە و خۆشگوزەران.”

سەرۆك كۆمار دەشڵێت،”هەمو ساڵێك هەر شاد و تەندروست بن، و هەر لە جەژنان بن.”

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.