سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح لەگەڵ شێخ محەمەد کوڕی زاید ئال نھیان، جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی ئیمارات، پەیوەندی تەلەفۆنییان بەیەکەوە ئەنجامدا و پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان- یان لە یەكدی کرد.
لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆک کۆمار گەرمترین پیرۆزبایی لە جێنشینی ئەبوزەبی کرد و هیوای پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتری بۆ گەلی ئیمارات خواست.
لەلای خۆیەوە جێنشینی ئەبوزەبی پیرۆزبایی لە سەرۆك بەرھەم كرد بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز و ئومێدیشی خواست گەلی عێراق ھەمیشە لە سەقامگیری و خۆشگوزەرانیدا بێت.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەختکرایەوە لە فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری دوقۆڵی، بەجۆرێک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بپارێزێت و ئاشتی و ئاسایش بۆ ناوچەکە بھێنێتەدی.