Home » هەواڵ » کوردستانی » سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی مەتڕان دەکات
ڕێواز فایەق

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی مەتڕان دەکات

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی مەتڕانی ئەبریشەی ھەولێری کلدانی کرد و رایگەیاند، پەرلەمان پابەندی بنەما دەستوری و یاساییەکانە، لە پاراستنی مافە کلتوری و فەرھەنگیەکانی پێکھاتە جیاوازەکانی کوردستاندا و بەهەمو توانایەک ئەم تایبەتمەندیەی هەرێمەکە دەپارێزن.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ د. ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی مەتڕان (بەشار مەتی وەردە) مەتڕانی ئەبریشەی ھەولێری کلدانی کرد و لەبارەی رۆڵی پێکهاتەکانیش ئاماژەی بەوەکرد، “دەخوازین کە ئەندام پەرلەمانەکانی پێکھاتە جیاوازەکان فاکتەری ئاشتی، ئارامی و سەقامگیری کوردستان بن و خۆیان لە ململانێی نێوان ھێزە سیاسیەکان بپارێزن، لەبەرئەوەی ئەوان نوێنەرایەتی تێکڕای خەڵکی خۆیان دەکەن و، دامەزراوەی پەرلەمانیش موڵکی ھەمو کوردستانیانە”.

لای خۆیانەوە مەتڕان بەشار مەتی وەردە ئەوەی خستەڕو،” ئێمە لەوە تێدەگەین کەوا لە ناوچەیەکی ھەستیار و تەژی لە کێشەو ململانێی سیاسیدا دەژین، خەڵکی ئێمەش لە ئاستێکی ھوشیاری باشن، لە توانایاندایە کە دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی ناوچەکە و هەڵوێستەکان ھەڵبسەنگێنن، ئێمە بەردەوام ھەوڵی خۆمان داوە لە پێناو ئارامی و سەقامگیری و پێکەوە ژیان، بەردەوامیش دەبین لە چاندنی گیانی تەبایی و برایەتی”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.