بەرگریی شارستانیی عێراق رایگەیاند، لەمیانی یەك مانگەدا، 101 هەزار و 222 دۆنم زەوی کشتوکاڵی سوتاون.
بەپێی راگەیەندراێكی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی عێراق، لە 21ی نیسانی رابردوودا تا 22ی ئایاری رابردوو، 164 رووداوی ئاگركەوتنەوە لە زەوییە كشتوكاڵییەكان روویانداوە، بەهۆیەوە 101 هەزار و 222 دۆنم زەوی كشتوكاڵی لە ژمارەیەك پارێزگای ناوەڕاست و باشووری عێراق سووتاوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، زۆرترین رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لە پارێزگای سەڵاحەددین رویانداوە، ، كە 48 رووداوە و دوای ئەوەیش پارێزگای نەینەوا بە 25 و پارێزگای دیالە بە 20 رووداو دێن.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشهاتووە، ووداوەكانی ئاگركەوتنەو 65یان بەهۆی شۆرتی كارەبا، 27ی دیكەیان لە ئەنجامی فرێدانی ئاگر لە ئامێری دەراسە و 18 دیكەیان سەرچاوەكەی ئاگری دەرەكی، 13ی دیكەیان لە ئەنجامی ئاگری جگەرە و نۆی دیكەی بە ئەنقەست و هەشتی دیكەشیان لە ئەنجامی كردەی تیرۆریستی بوون.
باس لەوەشكراوە كە 34 رووداوی ئاگرتنەوە هۆكاری دیار نییە، بەڵام لێكۆڵینەوەیان لەبارەوە دەكرێت.