Home » هەواڵ » عێراق » عێراق؛ چەند وەزیرێکی حکومەتی پێشوو دەدرێنە دادگا
چەند وەزیرێکی حکومەتی پێشوو

عێراق؛ چەند وەزیرێکی حکومەتی پێشوو دەدرێنە دادگا

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، یەکەم هەنگاوی حکومەتەکەی کازمی، چاکسازییە لە کارگێڕی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، لەو چوارچێوەیەشدا چەند وەزیرێکی حکومەتی پێشوو دەدرێنە دادگا.

حەسەن کەعبی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیا عێراقییەكان ئاشكرایكردووە، “لە قۆناغی داهاتوودا پێشینەی کاری حکومەت چاکسازیی بەڕێوەبەردن و بەرەنگاربوونەوە گەندەڵیی دارایی دەبێت، بەتایبەتی لە هەندێک وەزارەت کە گەندەڵی تێکیداون”.

باسیلەوەشكردووە،”لە رۆژانی داهاتوودا، وەزیرە گەندەڵەکانی حکومەتی پێشوو، ئەنجام و سزای گەندەڵییەکانیان دەبینن و دەدرێنە دادگا و دەستەی دەستپاکی”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.