سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە کاتێکدا خەڵکانێک هەیە نان نییە بیخوات، بەڵام کۆمپانیا هەیە رۆژانە شەش ملیۆن دۆلار لە خاڵە سنورییەکانی هەرێمی کوردستاندا داهاتی هەیە.
عەلی حەمە ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە، کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسییدا رايگەیاند، پەرلەمان پێویستە قسە دەربارەی ئەو پرسە جدییانە بکات کە راستەوخۆی پەیوەندی بە گوزەرانی خەڵکەوە هەیە، ئەوەش سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەتوانێت بڕیاری لەبارەوە بدات و بیکاتە بەرنامەکارەکانییەوە.
وتیشی، لە کاتێکدا خەڵکانێک هەیە نان نییە بیخوات، بەڵام کۆمپانیا هەیە رۆژانە شەش ملیۆن دۆلار لە خاڵە سنورییەکانی هەرێمی کوردستاندا داهاتی هەیە، بۆیە داوامانکردوە پەرلەمان لەبارەی پرسی نەوت، مووچە و بەدوداچوون بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی لە خاڵە سنورییەکاندا کۆببێتەوە.