Home » هەواڵ » کوردستانی » فراكسیۆنی پارتی داوایه‌ك ئاراستەی حكومه‌تی هەرێم ده‌كات
لۆگۆی پارتی

فراكسیۆنی پارتی داوایه‌ك ئاراستەی حكومه‌تی هەرێم ده‌كات

فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان له‌باره‌ی ده‌نگۆی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی پاره‌ لەلایەن کۆمپانیایەکەوە، داوایه‌ك ئاراستەی حكومه‌تی هەرێم و داواكاری گشتی ده‌كات و دەڵێت، بۆ ساخکردنەوەی ئەم بابەتە پێویستە ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.

فراکسیۆنی پارتی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ماوەیەکە باس لە بردنە ده‌ره‌وه‌ی شەش ملیار یۆرۆ دەکرێت لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بۆ بانکێکی ئەوروپا، ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و داواکاری گشتی دەکەین بۆ ساخکردنەوەی ئەم بابەتە ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لایەنێکیش لەسەر ئەم پرسە بەڵگەی هەیە، بەڵگەکانی پێشکەش بە لایەنی پەیوەندیدار بکات و بەرچاو ڕوونی بدرێتە خەڵکی کوردستان، بۆ ئەوەی ڕوونبێتەوە ئایا ئەم بابەتە دروستە یان نا چوونکە ئەوەی هەیە تا ئێستا قسەیە و پاڵپشتی هەنگاوی کردەیی دەکەین لەم بابەتەدا.

فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دووپاتیشیکردووەتەوە، دڵنیایی ده‌ده‌نه‌وه‌ خه‌ڵکی کوردستان، کە به‌رمه‌بنای کارنامه‌ی پارتی و هه‌نگاوه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌پێناو چاکسازی و شه‌فافیه‌ت و ڕاستی، به‌هیچ جۆرێک سازش له‌سه‌ر مه‌بادئه‌کانی خۆیان ناکه‌ن و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان ڕاستگۆ ده‌بن و نوێنه‌رایه‌تی خواسته‌کانیان ده‌که‌ن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.