Home » هەواڵ » عێراق » “كۆرۆنا بە گەرماش لەناوناچێت”
ئەدهەم ئیسماعیل

“كۆرۆنا بە گەرماش لەناوناچێت”

نوێنەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیی لە عیراق ڕایدەگەیەنێت كە دەركەوت بەرزبوونەوەی پلەی گەرماش ناتوانێت ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناوببات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەدهەم ئیسماعیل نوێنەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیی لە عیراق لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی فەرمی عیراقییە ڕایگەیاند بە پێچەوانەی ئەوانەی پێیانوابوو لە هاویندا كۆتایی بە قەیرانی كۆرۆنا دێت، دەركەوت گەرما ناتوانێت ڤایرۆسەكە لە ناو ببات، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما كاریگەری نەبووە و ژمارەی تووشبووانیش زیادیكردووە.

ئەوەشی خستەڕوو كە ڕێكخراوەكەیان پێشنیازی بۆ وەزارەتی تەندروستی عیراق كردووە لە ڕێی كەرەنتینكردنی ناوچەكانەوە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی تەشەنەكردنی ڤایرۆسەكە بدات.

ڕوونیشیكردەوە كە لە ماوەی دوو یان سێ ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامی پلانەكە لە ڕێی زانینین ئاستی پابەندبوونی هاووڵاتییان و لایەنە پەیوەندیدارەكان بە ڕێنماییەكانەوە دەردەكەوێت.

نزیكەی هەفتەیەكە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە عیراقدا بە شێوەیەی بەرچاو زیادیكردووە و ئەوەش مەترسی لای وەزارەتی تەندروستی دروست كردووە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.