كۆمەڵەی فیقهی زانایانی ئایینی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سبەینێ شەممە تەواوكاری مانگی پیرۆزی ڕەمەزانە و یەكەمین ڕۆژی جەژن دەكەوێتە ڕۆژی یەكشەممە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، فەلەكناسان سەرجەمیان كۆك بوون لەسەر بەدینەكردنی مانگ لە ئێوارەی رۆژی هەینیدا و بەوپێیە سبەی شەممە دەبێتە تەواوكاری مانگی رەمەزان و رۆژی یەكشەممە، 24ی ئایار یەكەمین رۆژی جەژنی پیرۆزی رەمەزانە.