Home » هەواڵ » جێهان » لەبارەی خراپی دۆخی باكوری سوریا هۆشداری دەدرێت

لەبارەی خراپی دۆخی باكوری سوریا هۆشداری دەدرێت

كۆمیتەی خاچی سوری نێودەوڵەتی لەبارەی خراپی دۆخی دارایی و ژیان و گوزەرانی خەڵك لەباكوری سوریا هۆشداریدا.

بەپێی هەواڵێكی فرانس پرێس، ئەمڕۆ  كۆمیتەی خاچی سوری نێودەوڵەتی لەبارەی خراپی دۆخی دارایی و ژیان و گوزەرانی خەڵك لەباكوری سوریا هۆشداریدا و رایگەیاند، نەبونی ئاو و خۆراك و قەیرانی قوڵی تەندروستی هێندەی كۆرۆنا مەترسی بۆ ژیانی خەڵك دروستكردوە.

خاچی سوری نێودەوڵەتی راشیگەیاندوە، لەماوەی نۆ ساڵی رابردودا ئاوارەبونی رێژەیەكی زۆری خەڵك و شەڕو پێكدادانی بەردەوام و بونی ژمارەیەكی زۆر لەخێزانی چەكدارانی داعش كاریگەری زۆر خراپی لەسەر ئەو ناوچەیە دروستكردوە.

تائێستا، بەپێی ئامارە راگەیەنراوەكان، تەنها شەش كەس لەو ناوچەیە توشبوی كۆرۆنا بون و كەسێكیش گیانیلەدەستداوە، كە ئەوەش بەبەراورد بە مەترسییەكانی تیرۆر و تۆقاندنی و قەیرانی ئاو خۆراك لەو ناوچەیە كێشەیەكی زۆر گەورە نیە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.