له‌به‌رامبه‌ر دۆخی خراپی هاوڵاتیان، رۆژی پێنجشەممە لەبەردەم دادگای سلێمانی گردبونەوەیهكی ناڕه‌زایی ئەنجامده‌درێت.
ئەمرۆ سێشەممە، ئەنجومەنی نارەزایی سلێمانی کۆبونەوەیەکیان ئەمجامداو تێیدا بڕیاریدا کە رۆژی پێنچەشەممە لەبەردەم دادگای سلێمانی گردبونەوە ئەنجامبدرێت.
ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، “لای هەمووان ئاشکرایە بەهۆی خراپی بەڕێوەبردنی وڵات و گەندەڵی و پشک پشکێنە رۆژ بەرۆژ دۆخی هاووڵاتیان خراپتردەبێت، بۆیە ئێمە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین ئەم ستەمە رەت بکەینەوە و داوایی مافی خۆمان بکەین.”
ئەنجومەنی نارەزایی ده‌ڵێت، رۆژی پێنجشەممە 7ی ئایار کاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ لەبەردەم دادگای سلێمانی گردبوونەوە ئەنجامده‌درێت تا قۆناغێکی نوێی نارەزایی بدەین بەگوێی دەسەڵاتداراندا.
ئه‌نجومه‌نه‌كه داواش لەهاوڵاتیان دەکات لەهەموو لایەکەوە بچن‌و پشتيوانی لەگردبونەوەکە بکەن.