Home » هەواڵ » کوردستانی » ” لە پاش ریفراندۆمەوە 1900 تۆمەتباری تیرۆرست لە هەولێرەوە رادەستی بەغدا کراون”
لەتیف نێروەیی

” لە پاش ریفراندۆمەوە 1900 تۆمەتباری تیرۆرست لە هەولێرەوە رادەستی بەغدا کراون”

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، لە پاش ریفراندۆمەوە تا ئێستا 1900 کەس کە تۆمەتبارن لەسەر کەیسی تێرۆرستی و پەیوەندی بە داعشەوە ڕادەستی حکومەتی ناوەندی عێراق کراون.

لەتیف نێروەیی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبارەی رادەستکردنی ژمارەیەک تاوانباری تیرۆرست لە پارێزگای سلێمانییەوە بە حکومەتی عێراق بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، “یاسایـیە، چونکە بەپـێی یاسای عێراق هەر تۆمەتبارێک دەبێت لە سنوری ئەو ناوچەیەی تاوانەکەی لێکراوە دادگایی بکرێت، پاشان ئاسایـیە، چونکە ئەمە یەکەم جار نیـیە تاوانبار یان تۆمەتبار لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕیان پـێبکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرەتا لە هەولێرەوە دەستپـێشخەری کراوە، لە پاش ریفراندۆمەوە تا ئێستا 1900 کەس کە تۆمەتبارن لەسەر کەیسی تێرۆرستی و پەیوەندی بە داعشەوە رادەستی حکومەتی ناوەندی عێراق کراون.

نێرەوەیی باسی لەوەشکردوە، “بۆچی لەلایەن هەولێرەوە تۆمەتباران رادەستبکرێن، ئەوا بە ناوی حکومەتە، بەڵام لە سلێمانی لەلایەن دەزگا ئاسایشیـیەکانەوە رادەستی حکومەتی ناوەندی بکرێن، دەڵێن ئەمە یەکێتی کردی”.

یەکێتی نیشتمانی کوردستان روبەڕوی کۆمەڵێک ڕەخنە بوەوە پاش ئەوەی هێزە ئاسایشیـیەکانی لە سڵێمانی 176 تۆمەتباری تێرۆرستیان ڕادەستی حکومەتی ناوەندی عێراق کرد، پاشان وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا بێ ئاگایی خۆی لەم بارەیەوە راگەیاند

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.