Home » هەواڵ » کوردستانی » لە ڕانیە هەڵمەتێکی خوێن بەخشین ئەنجام دەدرێت
خوێن بەخشین

لە ڕانیە هەڵمەتێکی خوێن بەخشین ئەنجام دەدرێت

سەنتەری گواستنەوەی خوێن لە رانیە رایگەیاند، ھەڵمەتێکی خوێن بەخشین بۆ نەخۆشانی تالاسیما و شێرپەنجە ئەنجام دەدەن و پێویستیان بە ھەمو جۆرەکانی خوێن ھەیە و ھەرخوێن بەخشێک توانای ھەیە با سەردانیان بکات.

سەنتەری گواستنەوەی خوێن لە رانیە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، “ئەمشەو ھەڵمەتێکی خوێن بەخشین بۆ نەخۆشانی تالاسیما و شێرپەنجە ئەنجام دەدەین، بەهۆی گەڕانەوەی ھەمو ئەو نەخۆشانەی تالاسیما کە سەردانی سلێمانیان دەکرد بۆ رانیە ئێستا رێژەیەکی زۆر خوێن بەکاردەبێت”.

پێویستە خوێن بەخشان ھاوکاری ئەو نەخۆشانە بکەن بە بەخشینی بتڵێک خوێن و لە ئێستادا پێویستمان بە ھەمو جۆرەکانی خوێن ھەیە

ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویستە خوێن بەخشان ھاوکاری ئەو نەخۆشانە بکەن بە بەخشینی بتڵێک خوێن و لە ئێستادا پێویستیان بە ھەمو جۆرەکانی خوێن ھەیە و ھەر خوێن بەخشێک توانای ھەیە با سەردانیان بکات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.