Home » هەواڵ » عێراق »  مستەفا کازمی لەگەڵ شاندێکی وڵاتی چین کۆبوەوە
کازمی- ژانگ تاو

 مستەفا کازمی لەگەڵ شاندێکی وڵاتی چین کۆبوەوە

دوێنێ دو شەممە، مستەفا کازمی لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە بەغداد، پێشوازیکرد لەباڵیۆزی چین و شاندێکی یاوەری.

لەکۆبونەوەکەدا ژانگ تاو، باڵیۆزی چین لە بەغداد پیرۆزبایی لە مستەفا کازمی کرد بەبۆنەی دەستبەکاربونی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.

تاو پاڵپشتی حکومەتی چینی بۆ عێراق دوپاتکردەوە، لە ئاوەدانکردنەوە و روبەربونەوەی تێرۆر و قەیرانی ئابوریدا.

باڵیۆزی چین لە عێراق ، جەختی کردەوە لە پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ سەروەری و یەکگرتوی خاکی عێراق.

لای خۆیەوە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سوپاسی حکومەتی چینی کرد لە هاریکاری عێراق لە قەیرانی کۆرۆنادا.

 حکومەتی عێراق پێشوازی لە وەبەرهێنانی چینی دەکات لە وڵاتەکەی لە بوارەکانی پیشەسازی و وزە و ئاوەدانکردنەوەدا

کازمی ئاماژەشی بەوەدا، حکومەتی عێراق پێشوازی لە وەبەرهێنانی چینی دەکات لە وڵاتەکەی لە بوارەکانی پیشەسازی و وزە و ئاوەدانکردنەوەدا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.