Home » هەواڵ » عێراق » موفتی باڵای عێراق داوایەکی ئاراستەی کازمی دەکات
شێخ مەهدی سومەیدەعی

موفتی باڵای عێراق داوایەکی ئاراستەی کازمی دەکات

موفتی باڵای کۆماری عێراق لە پەیامێکیدا پیرۆزبایی لە مستەفا کازمی کرد بەبۆنەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و 9 داخوازیشی پێشکەش کرد.

داوا لە مستەفا کازمی دەکات هەوڵەکانی خێراتر بکات بۆ دەرکردنی هێزە ئەمریکیەکان لە عێراق

شێخ مەهدی سومەیدەعی موفتی باڵای عێراق، داوا لە مستەفا کازمی دەکات هەوڵەکانی خێراتر بکات بۆ دەرکردنی هێزە ئەمریکیەکان لە عێراق.

 گرنگیەکی جدی بدات بە داخوازی خۆپیشاندەرانی عێراق و داواکانیان جێبەجێ بکات

سومەیدەعی داوای لە کازمی کردوە، گرنگیەکی جدی بدات بە داخوازی خۆپیشاندەرانی عێراق و داواکانیان جێبەجێ بکات.

داوای لە کازمی کردوە بەدواداچون بۆ ئەو کەسانە بکات کەدوای فەتواکەی سیستانی وەک خۆبەخش چونە بەرەی پێشەوەی روبەروبونەوەی پاشماوەکانی داعش

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سومەیدەعی داوای لە کازمی کردوە بەدواداچون بۆ ئەو کەسانە بکات کەدوای فەتواکەی سیستانی وەک خۆبەخش چونە بەرەی پێشەوەی روبەروبونەوەی پاشماوەکانی داعش و دەڵێت”شایەنی رێزلێنانن”.

موفتی باڵای کۆماری عێراق داواکارە لە سەرۆکی نوێی حکومەتی عێراق بە بوێری لەسەر دۆسیەی چونەدەرەوەی هێزە بیانیەکان لە عێراق ئیش بکات.

سومەیدەعی، داوای لێپێچینەوە لەو کەس و لایەنانەش دەکات کە بونەتە هۆی فیتنە و ئاژاوەگێری مەزهەبییان دروست کردوە.

موفتی باڵای کۆماری عێراق،  لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەدا، بەڵێن بە کازمی دەدات هەمو گەلی عێراق یەکدەگرن و داعش تێکدەشکێنن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.