Home » هەواڵ » کوردستانی » مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاوكردەوە
مەسرور بارزانی

مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاوكردەوە

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، مەسرور بارزانی، لە پەیامێكدا رایگەیاند،”مەترسیی پەتای کۆڕۆنای نوێ (کۆڤید-19) زۆر جددیە و لەم ڕۆژانەدا بە هۆی سستیی پابەندبون بە رێنماییە تەندروستییەکان، خەریکە ئەم پەتایە دیسان بە خێرایی بڵاودەبێتەوە.”

سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند،”ئێمە لە سەرەتای بڵاوبونەوەی ئەم پەتایەدا، داوامان لە هاوڵاتییانی خۆشەویست کرد، کە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و سوپاسیشتان دەکەم، کە پابەندبون و بەشێوەیەکی زۆرباش ڕێگە لە بڵاوبونەوەی پەتاکە گیرا و ئەم سەرکەوتنە بوە جێگەی باس و سەرنجی زۆر وڵات و رێکخراوی نێودەوڵەتی.”

ئێستا ئەوانەی کە دژ بە ڕێنماییەکانی تەندروستی هەڵسوکەوتیان کردوە و خەڵکیان هاندەدا پابەندی رێنماییەکان نەبن، دەبێت بەرپرسیاریەتی خستنە مەترسیی گیان و تەندروستیی ئەم خەڵکە بگرنە ئەستۆ

ئاماژەی بەوەشكرد،”بەداخەوە ئێستا ئەم پابەندبونە سستیی تێکەوتوە، هەندێ لایەنیش هەوڵی بە سیاسیکردنی ئەم هەوڵانەی حکومەتیان داوە و ویستویانە رێنماییە تەندروستییەکان بێ نرخ و بێ سود پێشانبدەن و بەداخەوە ژیانی ھاوڵاتیانیان بۆ خزمەتی ئامانجە سیاسییەکانیان خستوەتە مەترسییەوە. ئێستا ئەوانەی کە دژ بە ڕێنماییەکانی تەندروستی هەڵسوکەوتیان کردوە و خەڵکیان هاندەدا پابەندی رێنماییەکان نەبن، دەبێت بەرپرسیاریەتی خستنە مەترسیی گیان و تەندروستیی ئەم خەڵکە بگرنە ئەستۆ و کۆتایی بە یارییکردن بە ژیانی خەڵک بێنن.”

من جارێکی دیکە داوا لە هەمو خوشک و برا هاونیشتمانیەکانم دەکەم پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن و تەندروستیی خۆیان و کەسوکاریان و خەڵکی تریش، لە ژێر کاریگەریی ئەو پرۆپاگەندانە مەخەنە مەترسییەوە

لەكۆتایی پەیامەكەیدا مەسرور بارزانی رایگەیاند،”من جارێکی دیکە داوا لە هەمو خوشک و برا هاونیشتمانیەکانم دەکەم پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن و تەندروستیی خۆیان و کەسوکاریان و خەڵکی تریش، لە ژێر کاریگەریی ئەو پرۆپاگەندانە مەخەنە مەترسییەوە. سەلامەتیی ئێوە بۆ ئێمە لە هەمو شتێک گرینگترە.”

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.