Home » هەواڵ » کوردستانی » نادر ڕۆستی باس لە پەیوەندی گەشتیاری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەکات
نادر ڕۆستی

نادر ڕۆستی باس لە پەیوەندی گەشتیاری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەکات

وتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ پەرەدان پەیوەندییەکانی هەرێم و ئێران، پێشتریش چەندین چار بە فەرمی سەردانی ئێران کراوە و بەشدار بوونە لە کۆبوونەوە و پیشانگاکانی پەیوەندیدار بە گەشتیاری.

نادر ڕۆستی لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی مێهر باسی لە پەیوەندی گەشتیاری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران و هەروەها کاریگەریی کۆرۆنا لە سەر کەرتی گەشتیاری هەرێم کرد.

سەبارەت بە پلان و بەرنامەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەدان بە پەیوەندی گەشتیاری نێوان ئێران و هەرێم، نادر ڕۆستی ڕایگەیاند: بە دڵنیاییەوە هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ پەرەدان بەو پەیوەندیانە و چەندین چاریش بە فەرمی سەردانی ئێران کراوە و بەشدار بووینە لە کۆبوونەوە و پیشانگاکانی پەیوەندیدار بە گەشتیاری لە تاران و گەشتی هاوبەشمان هەبووە چەندین جار و ئاساییە کە هەوڵ بدەین پەیوەندی بەهێز و تۆکمەمان لە گەڵ ئێران هەبێت.

ئاماژەى بەئەوەشدا، هەشتا لە سەدی گەشتیاری هەرێمی کوردستان ناوخۆین و لە پارێزگاکانی خواروو و ناوەندی عێراقەوە دێن و 20 لەسەد گەشتیاری بیانین؛ بەڵام وەک ڕێژەی گەشتیاری بیانی ، دەکرێت بڵێین گەشتیاری ئێرانی یەکەمن لە ڕووی ژمارەوە کە دێن بۆ هەرێم.  ئەویش زیاتر لەبەر کەشوهەوای خۆش و دیمەن و سروشتی کوردستان و هەرەوەها ئەمنیەت و ئاسایشی ئەم ناوچەیەوەیە کە سەرنجی گەشتیارانی ڕاکێشاوە.

وتیشی: بە هۆی نزیکی هەرێمی کوردستان و ئێران لەباری جوگرافیایی و سنووری ، فەرهەنگی و زمانی، ئایینی و کۆمەڵایەتیەوە رێژەی گەشتیاری ئێرانیمان زۆرتر لە وڵاتانی دیکەیە و ئەو گەشتیارە ئێرانیانەش کە دێن جۆراوجۆرن و هەر یەکەوە بۆ مەبەستێک دێت و گەشتیارەکان بەشێکیان بۆ بینین و سەیران لە سروشتی کوردستانی عێراق و سەردانی ناوچە شوێنەوارییەکان دێن، هەندێ کەس بۆ بازرگانی و ژمارەیەک بۆ سەردانی خزم و کەسوکاریان ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن. و زیاتریش دەچنە سلێمانی و هەولێر.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.