Home » هەواڵ » کوردستانی » ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی یەکێتی و گۆڕان
لۆگۆی یه‌كێتی‌ و گۆڕان

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی یەکێتی و گۆڕان

ئەمڕۆ سێ شەمە 5/5/2020 وەفدێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد و پاش کۆبوونەوەکە لەڕاگەیەندراوێکدا ئەنجامی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو.

لەڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی نێوان بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستاندا کە وێنەیەکی بۆ (هیوای کورد) نێردراوە، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان لەسێ خاڵدا ڕوونکردۆتەوە.

هەردوولا جەختیان لەوەکردەوە، دابینكردنی بژێوی خەڵك و موچە، ئەركی سەرەكیی حكومەتی هەرێم و لایەنە بەشدارەكانییەتی و پێویستە هەموو هەوڵەكان لەم پێناوەدا بخرێنە گەڕ.

ئەوەش باسکراوە، هەنگاوە كردارییەكانی پەرەپێدانی زۆرتری پەیوەندییەكانیان و پتەوكردنی متمانە بگرنەبەر.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پشتیوانی هەوڵەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانن بۆ جێبەجێكردنی سیستمی لامەركەزی و گرتنەبەری ڕێكارە یاساییە پێویستەكان، وەك لە ڕێككەوتنی نێوان هێزە بەشدارەكانی حكومەت و كارنامەی حكومەتی هەرێمدا هاتووە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ئەمڕۆ سێ شەمە 5/5/2020 وەفدێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد. لە كۆبوونەوەیەكی ئاساییدا، هەردوولا جەختیانكردەوە لە:

– دابینكردنی بژێوی خەڵك و موچە، ئەركی سەرەكی حكومەتی هەرێم و لایەنە بەشدارەكانییەتی و پێویستە هەموو هەوڵەكان لەم پێناوەدا بخرێتە گەڕ.

– هەنگاوە كردارییەكانی پەرەپێدانی زۆرتری پەیوەندییەكانمان و پتەوكردنی متمانە بگرینەبەر.

– پشتیوانی هەوڵەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانین بۆ جێبەجێكردنی سیستمی لامەركەزی و گرتنەبەری ڕێكارە یاساییە پێویستەكان، وەك لە ڕێككەوتنی نێوان هێزە بەشدارەكانی حكومەت و كارنامەی حكومەتی هەرێمدا هاتووە.

بزوتنەوەی گۆڕان- یەكێتی نیشتمانی كوردستان

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.