Home » ئابوری » نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا دادەبەزێت
نرخی نەوت

نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا دادەبەزێت

بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان چین و ئەمریکا لەبارەی پرسی ئاسایشی هۆنکۆنگ و ئەگەری سەپاندنی سزا بەسەر چیندا لەلایەن ئەمریکاوە، نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا کەمێک دابەزینی بەخۆوە بینی.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 19 سەنت دابەزیوە کە ڕێژەی لەسەدا 0.5-ی نرخەکەی پێشویەتی، بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتۆتە 34.94 دۆلار .
هاوکات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی تەکساسی ئەمریکا 6 دۆلار بەرزبوەتەوە کە لەسەدا 0.2-ی نرخی پێشویەتی و بەوەش هەر بەرمیلێک لەبازاڕەکانی نەوتی جیهاندا بە 33.19 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.

لەبارەی هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت، شارەزایانی بازاڕی نەوتی خاو پێیانوایە قوڵبونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان چین و ئەمریکا و ئەگەری سەپاندنی سزا بەسەر چیندا بەهۆی پرسی ئاسایشی هۆنکۆنگ بازرگانانی نەوتی قەلەقکردوە و بەهۆیەوە نرخی نەوت ئەو گۆڕانکارییە کەمەی بەسەردا هاتوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.