Home » ئابوری » نرخی گازی سروشتی ئەورپا بۆ نزیکەی خوار سفر دابەزی
نرخی گازی سروشتی

نرخی گازی سروشتی ئەورپا بۆ نزیکەی خوار سفر دابەزی

نزیکەی مانگێک پاش ئەوەی نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریا بۆ خوار سفر دابەزی، ئەمرۆش نرخی گازی سروشتی ئەورپا بۆ نزیکەی خوار سفر دابەزی.
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، بەهۆی کەمبونەوەی خواست لەسەری، ئەمرۆ نرخی گازی سروشتی ئەورپا بۆ نزیکەی خوار سفر دابەزی و هەر میگاوات-کاتژمێرێک گازی سروشتی بە 2.50 یۆرۆ فرۆشراوە.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، نرخی گازی سروشتی بریتانیا و هۆڵەندا بۆ خوار هێڵی سور دابەزیوە، بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر لەگاز رەوانەی بازاڕەکان کراون و شوێنی پێویست نەبوە بۆ عەمبارکردنی.
بەگوێرەی زانیاری بازرگانانی گازی سروشتی، کەمبونەوەی نرخەکەی بۆ ئاستی خوار سفر بازرگانان ناچاردەکات دەستبەرداری ئەو گازەبن کە لەعەمبارەکان هەڵیانگرتوە و هەندێک جاریش پێویستە پارەی زیادە بدەنە کڕیارەکان تا گازەکەیان لەعەمبارەکان دوردەخەنەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.