Home » هەواڵ » کوردستانی » “هاتووچۆ لە رۆژانی جەژندا قەدەغەیە”
هاتووچۆ لە رۆژانی جەژندا

“هاتووچۆ لە رۆژانی جەژندا قەدەغەیە”

وەزیری ناوخۆ جەختدەکاتەوە کە هاتووچۆ لە رۆژانی جەژندا قەدەغەیە و داواش لە هاووڵاتییان دەکات لە ماڵەکانیان بمیننەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ هەرێمی كوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە هەولێر ڕایگەیاند لە جەژندا چوونە دەرەوە لە ماڵ بە پێشێلكردنی بڕیاری قەدەغەكردنی هاتووچۆ دادەنرێت و ڕێکاری پێویستی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

جەختیشیكردەوە كە هێشتا مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوە.

ڕێبەر ئەحمەد داواشی لە هاووڵاتییان كرد كە لە ماڵەكانیان بمێننە، چونكە “بڕیارەكانی ئێمە بۆ پاراستنی خەڵكە”.

سەبارەت بە ئەگەری درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆش ڕایگەیاند بڕیارەکەی ئێستا تەنها بۆ ئەو سێ ڕۆژەی جەژنە، بۆ کاتی تریش هەڵسەنگاندن دەکرێت و ئەو کاتە بڕیار دەدرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.