Home » هەواڵ » کوردستانی » هادی عەلی: قەدەغەی ھاتوچۆ بۆ ڕێگرتن لە گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نیە
هادی عەلی

هادی عەلی: قەدەغەی ھاتوچۆ بۆ ڕێگرتن لە گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نیە

سەرۆکی ئەنجومەنى سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، درێژکردەوەی ماوەی قەدەغەی ھاتوچۆ لە نێوان پارێزگاکانی ھەرێم بۆ ڕێگرتنە لە گواستنەوەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان.

هادی عەلی سەرۆکی ئەنجومەنى سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەپەیامێکیدا ڕایگەیاند، درێژکردەوەی ماوەی قەدەغەی ھاتوچۆ لە نێوان پارێزگاکانی ھەرێمدا بۆ ڕێگرتن لە گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نیە، بەڵکو بۆ ڕێگرتنە لە گواستنەوەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان.

وتیشی:”  دیارە ئەوەش کارێکی نامەنتیقیە،چونکە نیگەرانی و ناڕەزایەتییەکانی جەماوەر ھەموو سنوورەکانی بەزاندوە”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.