Home » هەواڵ » کوردستانی » هه‌رێمی كوردستان؛17 یه‌مین پاڵه‌وانیه‌تی شه‌تره‌نج به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
شه‌تره‌نج

هه‌رێمی كوردستان؛17 یه‌مین پاڵه‌وانیه‌تی شه‌تره‌نج به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

له‌ هه‌رێمی كوردستاندا بڕیاره‌ سبه‌ی و دوو سبه‌ی 17 یه‌مین پاڵه‌وانیه‌تی شه‌تره‌نج به‌ڕێوه‌ بچیت، ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی و لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی ئایار، دیار حه‌مه‌ساڵح قادر ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی و لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و سه‌رپه‌رشتی ناوبژیوانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان له‌ یانه‌كه‌ ڕاگه‌یاند، “17 یه‌مین پاڵه‌وانیه‌تی شه‌تره‌نجی ڕاپیتی خانزاد له‌ ڕۆژانی 20 و 21ی ئایار كه‌ ده‌كاته‌ ڕۆژانی چوارشه‌م و پێنجشه‌م، سه‌عات نۆی به‌یانی ده‌ست به‌ كاره‌كانی ده‌كات”.

زیاتر گوتی، “پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ به‌ سیستمی سویسری ژماره‌ی ڕاونده‌كان به‌نده‌ له‌سه‌ر ژماره‌ی یاریزانانی به‌شدار بوو به كاتی (15min +10sec) بۆ هه‌ر یاریزانێكی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه”.

ڕوونی كرده‌وه‌، “پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ باوه‌ڕپێكراوه و ڕیته و نێوده‌وڵه‌تییه‌، له‌لایه‌ن یه‌كێتی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تی (fide) له ڕێی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی عێراقییه‌وه‌ چاودێری و سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت”.

یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد 14ی ئاداری ساڵی 1998 له‌ هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه‌، به‌شداری چه‌ندان پاڵه‌وانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و ئاسیا و ئه‌وروپا و عێراقی كردووه‌، یه‌كه‌ی كاڕگێری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌، له‌ كوردستان زۆربه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی شه‌تره‌نج له‌و یانه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌درێن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.