Home » ئابوری » هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی ئه‌م شوێنه‌ دابه‌ش ده‌كرێت
موچه‌

هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی ئه‌م شوێنه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

وا بریاره‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌شبكرێت.

ئەمرۆ چوارشه‌ممه‌ 13-5-2020، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هەرێمی کوردستان، به‌ ماڵپه‌ری “هیوای کورد”ی راگه‌یاند: “وا بریاره‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 17-5-2020 مووچەی وه‌زاره‌تی كار و كارواری كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌شبكرێت”.

  ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، ئه‌و مووچه‌یه‌ی ئێستا دابه‌شده‌كرێت، مووچه‌ی مانگی 1ی ئه‌م ساڵه‌ و ماوه‌ی زیاتر له‌ 50 رۆژ تێپه‌رببوو به‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو، دوای ئه‌وه‌ ده‌ستكرا به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 1ی ئه‌م ساڵ.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.