Home » هەواڵ » عێراق » هۆشیار عەبدوڵا: فایلی 27 ملیار دۆلار قەرزەکە دەبێ ببرێتە پەرلەمانی کوردستان
هۆشیار عەبدوڵا

هۆشیار عەبدوڵا: فایلی 27 ملیار دۆلار قەرزەکە دەبێ ببرێتە پەرلەمانی کوردستان

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاندوە،”دەبێت فایلی 27 ملیار دۆلارە قەرزەكە ببرێتە پەرلەمانی كوردستان”

هۆشیار عەبدوڵا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی،”‏فایلی 27 ملیار دۆلار قەرزەکە دەبێ ببرێتە پەرلەمانی کوردستان و هەمو وردەکاریەکانی بخرێتە بەردەم رایگشتی.”

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەشڵێت،”ئەو 27 ملیارە دەبێ لە فراوانترین ئاستدا ببێتە قەزیە. ئەو قەرزە و تاوانبارەکانی کاتیەتی ڕون و ئاشکرا بهێنرێنە پەرلەمان، تاوانێكی گەورەیە بەرامبەر خەڵک و دەبێ دواکاری گشتی بێتە قسە.”

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.