Home » هەواڵ » جێهان » هیندستان ؛لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا، زیاترلە شەش هەزارحاڵەتی نوێی توشبون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە
هیندستان-کۆرۆنا

هیندستان ؛لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا، زیاترلە شەش هەزارحاڵەتی نوێی توشبون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە

دەسەڵاتدارانی هیندستان ئامارێکی نوێی توشبون و مردن بەکۆرۆنایان بڵاوکردەوە و بەپێی راگەیەنراوی فەرمی وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا زیاتر لە شەش هەزار حاڵەتی نوێی توشبون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەی توشبونە لەرۆژێکدا.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندورستی ئەو وڵاتە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا، شەش هەزار و 20 حاڵەتی نوێی توشبون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە و بەوەش کۆی ژمارەی توشبوان لەو وڵاتە بۆ 118 هەزار حاڵەت بەرزبوەتەوە کە لەسەدا پێنجیان لەرۆژی پێنجشەممەوە تۆمارکراوە.

هاوکات، لەو ماوەیەدا 19حاڵەتی نوێی مردن بەکۆرۆنا تۆمارکراوە و بەوەش کۆی ژمارەی مردوان بۆ سێ هەزار و 853 حاڵەت بەرزبوەتەوە.

هیندستان یەکێکە لەو وڵاتانەی کە دوای روسیا و برازیل و ئەمریکا لەئێستادا زۆرترین ژمارەی توشبوی رۆژانەی تێدا تۆماردەکرێت و بەوەش ئەو وڵاتە لەئێستادا لەژێر کەرەنتینەی تەواودایە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.