Home » هەواڵ » کوردستانی » هەرێمی کوردستان ؛باج لەسەر هاوردەکردنی میوە زیاد دەکرێت
میوە

هەرێمی کوردستان ؛باج لەسەر هاوردەکردنی میوە زیاد دەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، وەزارەتەکەیان لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆ، باج لەسەر هاوردەکردنی میوە بە رێژەی جیاواز زیاد دەکات، دەشڵێت، پڕۆژەیەک بۆ هەڵمەتی ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ دراوەتە ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەندکردنی.

حسێن حەمەکەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆدا باج لەسەر  هەمو بەرهەمی هاوردە زیاد دەکرێت “بەڵام بێگومان بڕی باجەکان جیاوازن لە 350 دینارەوە دەست پێدەکات تا 600 دینار”.

مانگی نیسانی ئەمساڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو جاڕدانی هەڵمەتی ئاوەدانكردنەوەی گوندەكان و پاراستنی بەرهەمی جوتیاران و چارەسەری كێشە و گرفتەكانی جوتیاران و راگەیاند و داوای لە ئەنجومەنی وەزیرانی کرد لە رێگەی رێنمایی نوێ و دابینکردنی بودجەی پێویست پشتیوانی لە هەڵمەتەکە بکات.

پەیوەست بەم بابەتەش وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ وتی، “ئێمە پلانێکمان داوە بە ئەنجومەنی وەزیران لەسەر هەموو سێکتەرەکانی کشتوکاڵ چاوەڕێی وەڵامی حکومەت دەکەین بۆ پەسەندکردنی و دەستپێکردن بە هەڵمەتەکە”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.