Home » هەواڵ » کوردستانی » وه‌زاره‌تی كاره‌با:له‌ جه‌ژندا پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی به‌هاوڵاتیان زیاد ده‌بێت
كاره‌با

وه‌زاره‌تی كاره‌با:له‌ جه‌ژندا پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی به‌هاوڵاتیان زیاد ده‌بێت

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا، سێ كاتژمێر كاره‌بای نیشتیمانی زیاد به‌هاوڵاتیان ده‌دات.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومه‌تی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، لە رۆژانی جەژنی ره‌مه‌زاندا، سێ كاتژمێری دیکە كارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت و رۆژانه‌ نزیكه‌ی 15 كاتژمێر وزه‌ی كاره‌با به‌هاوڵاتیان ده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا لە چەند رۆژی رابردوو بەشێوەیەكی گشتی نزیكەی 12 كاتژمێر كارەبا به‌هاوڵاتیان دراوه‌.

وتیشی، هۆكاری زیادبوونی كاته‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی به‌هاوڵاتیان، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ داخستنی فەرمانگە ‌و دامودەزگا حكومییەكان، كارگە‌و شوێنە گەشتیارییەكان لەكار ده‌وه‌ستن ‌و قەدەغەی هاتووچۆش كاریگەریی خۆی هه‌یه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ ئێستادا خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبای نیشتیمانی، چوار هەزار و 400 مێگاواتە ‌وبەرهەمهێنانیش دوو هەزار و 700 مێگاواتە.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، وەزارەتی كارەبای هەرێمی کوردستان، یەک ملیۆن و 600 هەزار هاوبەشی هەیە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.