Home » هەواڵ » عێراق » وەزارەتی تەندروستی؛مەترسی كۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە
وەزارەتی تەندروستی

وەزارەتی تەندروستی؛مەترسی كۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی لە ناوەڕاست و باشوری عیراق ڕوو دەدات ، ‌ وا دەكات دووبارە ئێمە ئاستی مەترسیەكان بە بەرز ببینیین، دەشڵێت ،”هەموو ئەو ڕێكارانەی كە پێویستە بگیرێنەبەر وەك داخستنی دەوام بەشێوەیەكی یەكجاری و داخستنی بازاڕ”.

د.محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (دەنگی ئەمریكا)ی ڕاگەیاند، ئەوەی لە ناوەڕاست و باشوری عیراق ڕوو دەدات، كەلە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین حاڵەتی یەكجار زۆرتۆمار كراوە وادەكات دووبارە ئێمە ئاستی مەترسیەكان بە بەرز ببینیین.

وتیشی ،”ئەوەی لە ساردبوونەوەی هاووڵاتیان دەبینرێت دووبارە پێیان ڕابگەیەنیین، كە بەردەوامبین لە پێدانی هۆشیاری تەندروستی، جەخت دەكەینەوە كۆرۆنا كە ئەگەر ماوەیەكیش بێدەنگ بێت مانای ئەوە نیە لەناوچووە”.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر مەترسی كۆرۆنا بەرز ببێتەوە و ژمارەی حاڵەتەكان چەند هێند بێتەوە، بێگومان هەموو ئەو ڕێكارانەی كە پێویستە بگیرێنە بەر وەك داخستنی دەوام بەشێوەیەكی یەكجاری و داخستنی بازاڕ.

ئاشكراشیكرد، مەترسیەكە لە ئێستادا زۆر بوونی هەیە، بەڵام لەبەر ناچاری هەندێك بارو گوزەرانی هاووڵاتیان، لەبەر ئەو بارودۆخە داراییەی، كە هەرێمی كوردستان پێیدا تێدەپەڕێت، قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری لە ئێستادا بەردەوام نیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئێمە ئەو مەترسییە بە بەردەوام دەزانیین، بەڵام ناتوانرێت لەم چركەیەدا قەدەغەی سەرتاسەری و توندتر ڕابگەیەنرێت، لەبەرئەوەی زۆر كەرتی حكومی و كەرتی ئەهلی هەیە پێویستی بە كاركردن هەیە، بەشی زۆری ڕێكارەكان لە ئێستادا دەكرێتە سەر هاووڵاتیان كەپابەندی ئەو ڕێنماییانە بن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.